وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕی چوار ملیار و 100 ملیۆن دیناری وەک هاندان و ئێشکگری بۆ دیوانی وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەکان تەرخانکرد.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کردووە ئاماژە بەوە دەکات، وەک هاندان و ئێشکگری بڕی چوار ملیار و سەد ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی ناوبراو خەرجدەکرێت.
هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ نەخۆشخانەی 24 کاتژمێرییە و ئەو پارەیەش لە مانگی پێنجدا خەرجدەکرێت.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆی خەرجدەکرێت و چۆنێتی دابەشکردنی پارەکەش بەمجۆرە دەبێت:
نەخۆشخانەی هەرێم 20 ملیۆن دینار، نەخۆشخانەی هەولێر یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار، نەخۆشخانەی سلێمانی یەک ملیار و 255 ملیۆن دینار، نەخۆشخانەی دهۆک 850 ملیۆن دینار، نەخۆشخانەی گەرمیان 130 ملیۆن دینار، نەخۆشخانەی ڕاپەڕین 165 ملیۆن دینار، نەخۆشخانەی کۆیە 80 ملیۆن دینار، نەخۆشخانەی چەمچەماڵ سەد ملێۆن دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.