Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:26

ئاریاس به‌ گۆرانییه‌ک پشتیوانی له‌ عه‌فرین ده‌کات

هه‌موومان ده‌نگی بریندار و هاواری عه‌فرینین
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ئاریاس جه‌وان " به‌ گۆرانییه‌كی تازه‌ پشتیوانی له‌ خه‌بات و به‌رخودانی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات .

دوێنێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18/3/2018  ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك بۆ پشتیوانی عه‌فرین بڵاوكردووته‌وه‌ و له‌ سه‌ر گۆرانییه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ " ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان ده‌كه‌ین به‌ ئاگرێك دوژمنی پێ ده‌سووتێنین و دڵنیابن كوردستان هه‌ر لانكه‌ی كورده‌ و هه‌رگیز ناكه‌وێت ن له‌ كۆتاییدا نووسویه‌تی هه‌موومان ده‌نگی بریندار و هاواری عه‌فرینین .

جێی باسه‌ دوای هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین زۆریك له‌ هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژان به‌ گۆرانی و به‌رهه‌می هونه‌ری دیكه‌ چشتیوانی خۆیان بۆ خه‌لكی ئه‌م شاره‌ ده‌ربریوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.