Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 10:13

پەکەکە لە شنگال  کشایەوە

سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) جێگەیان گرتووتەوە
کوردستان TV
100%

مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له‌ لێدوانێكدا به‌ كوردستان تى ڤى راگه‌یاند" گەریلاکانی  پەکەکە لە شنگال  کشانەوە و سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) ، کە ژمارەیان هەزار کەس ده‌بن جێگەیان گرتوونەتەوە.

ناوبراو وتیشى" ئێستا هێزێکی زۆری سوپای عێراق گەیشتوونەتە قەزای شنگال و لەگەڵ یەکینەکانی بەرخودانی شنگال لە شوێن و پێگەکانی پەکەکە تاوەکو سەر سنووری عێراق و سووریا جێگیربوون، هاتنی هێزی سوپای عێراقیش بەردەوامە.

قایمقامى شنگال، وتیشى" تاوەکو ئێستا هیچ جموجۆڵێکی سەربازیی تورکیا لە شنگال نییە، ئەوەش لەکاتێکدا ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر شنگال دەستپێکردووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە بەرامبەر دەستوەردانی دەرەکی دەستەوەستان نابێت.

لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگه‌یاند" حکومەتی عێراق، وەزارەتی بەرگری ئاگادارنەکردووەتەوە لەبارەی بوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە قەزای شنگال. ئەو زانیارییانەی باس لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا ده‌كه‌ن لە قەزای شنگال، راست نین. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.