Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:25

موراد قه‌ره‌یلان: شاندێکی هاوبه‌شی رووسیا و تورکیا چوونه‌ته‌ ئیمرالی و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کۆبوونه‌ته‌وه‌

شانده‌كه‌ فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئۆجه‌لان
کوردستان TV
100%

موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌، ئاشكرایكرد، كه‌ بۆ راوه‌ستاندنی به‌رخۆدانی عه‌فرین، شاندێكی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا چوونه‌ته‌ ئیمرالی و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كۆبوونه‌ته‌وه‌.

قه‌ره‌یلان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ "رادیۆى وڵات" نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ شانده‌كه‌ فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئۆجه‌لان، به‌ڵام ئه‌و داوایەی شاندی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له‌ لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌ردانه‌ى شانده‌كه‌ بۆ لاى ئۆجه‌لان له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ رێبه‌رى په‌كه‌كه‌ له‌ ئیمرالى ماوه‌ی پێنج ساڵه‌، له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی و 18مانگیشه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی یه‌كیان نه‌بینیوه‌.

دوای 58 رۆژ لە لەشكركێشی سووپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، شەڕڤانانی یەپەگە 18ی ئەم مانگە لەناو سەنتەری عەفرین كشانەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی رێگری لە دروستبوونی كارەساتی مرۆیی لە شارەكەدا بكه‌ن، كە سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەكردو به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاولاتى مه‌ده‌نى شه‌هیدو برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.