Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:29

ڕامۆس دواى یه‌کسان بوونمان ڵه‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا بۆ جامى جیهانى ده‌بێـت ژماره‌ بین

به‌رامبه‌ر به‌پاڵه‌وانى جامى جیهانى كه‌هه‌ڵبژارده‌یه‌كى به‌هێزه‌ یه‌كسان بووین
کوردستان TV
100%


له‌یاریه‌كى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ، كه‌ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوو لا به‌كۆتا هات ، دوای یاریه‌كه‌ ڕامۆسى  كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند : به‌رامبه‌ر به‌پاڵه‌وانى جامى جیهانى   كه‌هه‌ڵبژارده‌یه‌كى به‌هێزه‌ یه‌كسان بووین ، ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌ته‌نیا بۆ ئێمه‌ به‌س نیه‌ ، به‌ڵكو ده‌بێت به‌هیوا بین بۆ جامى جیهانى كه‌ژماره‌ بین .
رامۆس له‌باره‌ى یارى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا زیاتر دواو ووتى ، یاریه‌كى گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌یه‌كى به‌هێز و باش ، هه‌وڵى ئیسپانیا بۆ مۆندیال تۆمارى ئه‌نجامێكى باشى یاریه‌كانمانه‌ ده‌بێت هه‌وڵى باشى بۆ بده‌ین به‌و ئه‌نجامانه‌ى ئێستا ڕازی نین 
گۆله‌ تۆماركراوه‌كانى یاریه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا له‌خوله‌كى 6ى سه‌ره‌تاكانى یاری له‌تایمى یه‌كه‌م له‌ڕێگاى یاریزانان رۆدریگێز مۆرینیۆ گۆلیان له‌ئه‌ڵمان تۆمار كرد ، پاڵه‌وانى مۆندیال له‌خوله‌كى 35 له‌ڕێگاى یاریزان تۆماس مۆله‌ر گۆلى یه‌كسانیان تۆمار كرد

 

له‌دواى یاریه‌كه‌ ڕۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ، ستایشى یاریزانان و هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌و ئه‌نجامه‌ دڵخۆشن به‌گه‌وره‌ ناوى ده‌هێنرێت كه‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ توانیویه‌تى له‌یاریه‌كى باش و به‌هێز به‌و ئه‌نجامه‌ یاری به‌كۆتا بێنێ جێگاى خۆشحاڵیه‌

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.