Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:41

گوتەبێژی یەپەگە هۆکاری کشانەوەیان لە عەفرین ئاشکرا دەکات

نزیكه‌ی 290 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و 680ی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
#12
100%


گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هۆکاری کشانەوەی شەڕڤانەکانیان لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، ئاشکرا دەکات.

رۆژی چوارشەممە 21/3/2018، نوری مەحمود، گوتەبێژی یەپەگە بە میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی راگەیاندووە، تورکیا بە مەبەستی نەهێشتنی ”دیموکراسی، لێکتێگەیشتن و پەیمانی کۆمەڵایەتی“ هێرشی کردە سەر شارەککە و دەستی بەسەردا گرت.

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) رایگەیاند، توركیا ئامادەكاری كۆمەڵكوژیی خەڵكی سڤیێلی دەكرد بۆیە ئەوان بە راوێژ و بڕیاری خەڵكی عەفرین لە شارەكە كشاونەتەوە.

نووری مەحموود، گوتەبێژی یەپەگە بە میدیایەكی نزیك لە پەیەدەی راگەیاندووە، توركیا و گرووپەكانی دیكەی وەك بەرەی نوسرە، بە چەك و تانكی زلھێزان ھێرش دەكەنە سەر خەڵكی سڤیل و لە كاتێكدا ئەوان نزیكەی دوو مانگ بەرگرییان كرد، ئەوەیان تێبینی كرد كە ئامادەكاری كۆمەڵكوژییەكی گەورە دەكرێت و بە ھەموو شێوەیەك ناوەندی عەفرین بۆردومان كرا.

روونیشی ده‌كاته‌وه‌، لەپێناو رێگری لە كۆمەڵكوژی لە شارەكە كشاونەتەوە، بەڵام ئەو گوتی: یەپەگە دەستی بە قۆناخێكی نوێی چالاكییەكانی دژی توركیا كردووە و بە تەكتیكی نوێ بەردەوام دەبن.

گوتەبێژی یەپەگە پەنجەی تۆمەت بۆ رووسیا درێژ دەكات و بە تاوانباری سەرەكیی دەزانێت لە داگیركردنی عەفرین بەو پێیەی گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵكردووە و ئاسمانی سووریای بە روودا كردووەتەوە.

هه‌روه‌ها رایگەیاند، عەفرین نابێتە شوێنێكی ئارام بۆ توركیا، بەرگریكردنمان لەو شارە بەردەوام دەبێت و تا عەفرین رزگار نەكەین ناوەستین.

دوای 58 رۆژ به‌رده‌وام بوونی سوپای توركیا، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون، دواجار له‌ 18ی ئادار/ مارسی 2018، داگیركرا و له‌و ماوه‌یه‌شدا، به‌ هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا، نزیكه‌ی 290 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و 680ی دیكه‌ش برینداربوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.