Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:25

راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى میسرله‌یاریمان به‌رامبه‌ر پورتوگال پلانى ڕاگرتنى ڕۆناڵدۆمان داڕێشتووه‌

هه‌ینى له‌كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌وڵاتى سویسرا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى میسر و پورتوگال به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كان ، ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو كه‌ده‌ستپێكى یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كانه‌ كه‌تێیدا چه‌ندین ڕووبه‌رووى به‌هێز له‌خۆ ده‌گرێت ، ڕۆژى هه‌ینى له‌كاتژمێر 10:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر له‌وڵاتى سویسرا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى میسر و پورتوگال به‌یه‌ك ده‌گه‌ن 
هیكتۆر كوپه‌رى ئه‌رژه‌نتینى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى میسر ڕایگه‌یاند بۆ ئه‌م یارییه‌ پلانمان داناوه‌ له‌ڕاگرتنى ڕۆناڵدۆ كه‌له‌یارییه‌كه‌ نه‌توانێ ئه‌نجام و ڕۆڵى باش بۆ پورتوگال بگێڕێت 
، ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ڕاشیگه‌یاند  پورتوگال هه‌ڵبژارده‌یه‌كى به‌توانا و دیاره‌ ئه‌ستێره‌ى باشى تێدایه‌ له‌وانه‌ ڕۆنالدۆ كه‌له‌ئێستادا باشترینى جیهانه‌ ، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌م یاریه‌ دیار بین و ئاستێكى باش نیشان بده‌ین 

ئه‌نجامدانى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌پێناو ئاماده‌ی باشى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ بۆ یارییه‌كانى جامى جیهانى ڕووسیا كه‌یارییه‌كانى مۆندیال له‌مانگى شه‌ش به‌ڕێوه‌ده‌چێت وڵاتى ڕووسیا میواندارى كردووه‌ .

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.