Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:19

شاندی په‌رله‌مانی کوردستان دۆخی عه‌فرین له‌گه‌ڵ سناتی فه‌ره‌نسا تاوتوێ ده‌کات

داوا له‌ فه‌ڕه‌نسا کرا ڕۆڵی خۆی بگڕێ له دۆخی عه‌فرین
شاندی په‌رله‌مانی كوردستان دۆخی عه‌فرین له‌گه‌ڵ سناتی فه‌ره‌نسا تاوتوێ ده‌كات
کوردستان TV
100%

له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، دوای ئه‌وه‌ی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی كرد له‌ خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سناتی فه‌ڕه‌نسا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سیناتۆری فه‌ڕه‌نسی و سه‌رۆکی لیژنه‌ی به‌رگری و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆکی گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا و کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی سنات کۆبۆوه . 

له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی په‌رله‌مان سوپاس و ستایشی په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستانیان له رێگه‌ی سیناتۆره‌کانه‌وه پێشکه‌ش به‌ حکومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا کرد، بۆ پشتیوانی و پشتگیریان له‌گه‌لی کوردستان .

هه‌ر له بڕیاری 688ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و دیپلۆماسی له‌سه‌ر کوردستان که فه‌ڕه‌نسا ڕۆلی گرنگی هه‌بووه تا شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پاشان هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .

هه‌روه‌ها هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ وردی باس له دۆخی عه‌فرین و کاره‌ساتی مرۆیی عه‌فرین و ناوچه‌که کرا و داوا له‌ فه‌ڕه‌نسا کرا ڕۆڵی خۆی بگڕێ له‌ وه‌ستاندنی ئه‌و کاره‌ساته مرۆییه و هاوکاریکردنی لێقه‌ومان. 

شیاوی ئاماژه‌پێدانیشه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئاینده‌ی عێراق و کوردستان و شه‌ری تیرۆریستانی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆکان بوو .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.