Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:18

نه‌وزاد قادر : وه‌ک نوێنه‌رى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارین له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق

عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى ئێستای یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق كاندیده‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى بۆ جارێكى دیكه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌به‌روارى 31 -5-2018 له‌شارى به‌غدا له‌هوتێل شیراتۆن  ،  هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت ، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌  سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان هه‌ڵده‌بژێردرێن 
 له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى نه‌وزاد قادر پاڵیوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تى یه‌كێـتى تۆپى پێى عێراق له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ڕایگه‌یاند : وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان خۆم و كاك مه‌لا عه‌بدولخالق مه‌سعود به‌شدارین  له‌ڕكابه‌رى داهاتووى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ،له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌مانه‌وێت پۆستى سه‌رۆكایه‌تى تۆپى پێى عێراق وه‌رگرینه‌وه‌ كه‌ئێستا مه‌لا عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى یه‌كێـتیه‌كه‌یه‌ ، وه‌خۆشم بۆ ئه‌ندامیه‌تى ئه‌و یه‌كێتیه‌ كاندیدم .

نه‌وزاد قادر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ده‌سته‌ى گشتى پێك هاتووه‌ له‌ 51 نوێنه‌ری یانه‌كان و لقى یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كانى پارێزگاكان ونوێنه‌رانى ناوبژیوانان .
 له‌باره‌ى چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى ستافى یه‌كێتیه‌كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و جێگرو ئه‌ندامان  نه‌وزاد قادر زانیارى زیاترى پێداین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ڕایگه‌یاند :
 له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ى وه‌ك ده‌سته‌ى گشتین نۆ نوێنه‌رمان وه‌ك هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌سته‌كه‌ هه‌ین ، وه‌ 16 نوێنه‌ر له‌م ژماره‌یه‌ كاندیدن بۆ ئه‌ندامیه‌تى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ، كه‌له‌كۆتادا 10 كاندیدى ده‌رچوو له‌نێو ئه‌وژماره‌یه‌ ده‌بن به‌ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ، له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى ئێستای یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق كاندیده‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى بۆ جارێكى دیكه‌ ، وه‌ نوێنه‌رانى یانه‌كانى عێراق كاندیدیان بۆئه‌م پۆسته‌ عه‌دنان ده‌رجاله‌ ، وه‌چوار كه‌س پاڵێوراون بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌م و دووه‌م 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.