شه‌وانه چه‌كدارانی داعش حه‌ویجه و ده‌وربه‌ری كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له ناوچه‌كه ده‌ركه‌ون.
شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له باشووری كه‌ركوك دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌فه‌رمی كونترۆڵكردنی راگه‌یه‌نرا، ئاواره‌یه‌كی كه‌می ئه‌و شاره گه‌ڕایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه هیچ ژیانێكی تێدا نییه‌و شه‌وانه چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن و رۆژانه‌ش هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌رده‌كه‌ون.
له‌مباره‌یه‌وه دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش بازگه‌یه‌كیان له نزیك گوندێكی نزیك حه‌ویجه دانابوو، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌سیان كوشتووه‌و سێ كه‌سیشیان رفاندووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: ته‌رمی كوژراوه‌كان به‌ره‌و پزیشكی دادی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوكی گشتی گواستراونه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.