Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:00

نه‌وزاد هادی: ئه‌ی بۆچی بۆ که‌وتنی که‌رکوک ماته‌مینی ڕانه‌گه‌یه‌نرا

ئێمه‌ش وه‌ك كورد هاوخه‌مین بۆ كه‌وتنی عه‌فرین
کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنی، ئێمه‌ش وه‌ك كورد هاوخه‌مین بۆ كه‌وتنی عه‌فرین، به‌ڵام كه‌ركوكیش شاری كوردییه‌ ئه‌ی بۆچی بۆ كه‌وتنی كه‌ركوك ماته‌مینی ڕانه‌گه‌یه‌نرا.

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی كوردستان هه‌ر بۆخۆی خراپه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ پێشتر هه‌ر بڕیارمان دابوو ته‌نها ئاگری نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه‌،چونكه‌ ئاگری نه‌ورۆز له‌هه‌ر قۆناغێكدا بێت كورد كردوویه‌تیه‌وه‌ و مانای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمن و به‌رگری دێت.

پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نیه‌، ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ نه‌ك هی پارێزگاره‌كان.

نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌شی گوتی: ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ كه‌وتنی شاری كوردییه‌ به‌ڵێ ئێمه‌ش وه‌ك كورد هاوخه‌مین، به‌ڵام كه‌ركوكیش شاری كوردییه‌ ئه‌ی بۆچی بۆ كه‌وتنی كه‌ركوك ماته‌مینی ڕانه‌گه‌یه‌نرا.

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.