Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:21

ڕۆناڵدۆ هه‌واڵى ده‌ستگیر کردنم دوره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌

درۆ و هه‌واڵى ناڕاستى میدیاكان كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌رم
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ى میدیاكان له‌وڵاتى ئیسپانیا ڕایانگه‌یاند ، ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن دادگا ده‌ستگیر كرا له‌سه‌ر خۆدزینه‌وه‌ى ناوبراو له‌باج  نه‌دان ، 
ڕۆناڵدۆ له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌ئینستگرام ڕایگه‌یاند : هه‌واڵى ده‌ست گیر كردنم دوره‌ له‌ڕاستى ، هیچ كه‌س ناتوانێ خۆشیه‌كانى ئێستام لێ تێك بدات ، من له‌ساته‌ باشه‌كانى ئێستاى خۆمم  ، درۆ و هه‌واڵى ناڕاستى میدیاكان كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌رم 

ڕۆناڵدۆ له‌دوا یاری له‌َگه‌ڵ یانه‌كه‌ ی له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا توانى سوپه‌ر هاتریك تۆمار بكات له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى گیرۆنا ، گۆله‌كانى له‌خوله‌كه‌ گه‌یاند به‌ 22 گۆل به‌جیاوازى سێ گۆل له‌دواى میسى دێت كه‌ناوبراو 25 گۆلى هه‌یه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مى گۆلكارانى خوله‌كه‌ دێت

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.