سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كردووه به‌شێوه‌ی سلفه‌یه بۆیه به‌سیستمی پاشكه‌وت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شده‌كرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌سه‌ر لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه بكردایه به‌بێ پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرا.
د.ئه‌مین به‌كر ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: به‌دواداچوونمان كردوه تائێستا روونكردنه‌وه‌مان له‌حكومه‌تی عێراقی وه‌رنه‌گرتووه سه‌باره‌ت به‌شێوازی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌كراوه.
ئاشكراشیكرد، وه‌ك نوێنه‌رانی كورد داوایان له‌حكومه‌تی عێراقی كردووه مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت خه‌رج بكات، نه‌ك ره‌وانه‌كردنی سلفه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه كه مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به سیستمی پاشكه‌وت بدرێت.
روونیشكرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌سه‌ر لیستی مووچه ره‌وانه بكردایه ئه‌وا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشكه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی پاره‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه بهسلفه ره‌وانه‌كراوه ئه‌وا له هه‌رێم به‌شێوه‌ی سیستمی پاشكه‌وت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كرێت.
گوتیشی: داوامان كردووه مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌بێ پاشكه‌وت له‌به‌غداوه ره‌وانه بكرێت و پێشتریش هه‌ر وا راگه‌یه‌ندرا كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ر له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌بێ پاشكه‌وت خه‌رجده‌كرێت.
سه‌رچاوه: SNN
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.