كاتژمێر 1:40 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.4 شاری كه‌لاری هه‌ژاند و هاووڵاتیانی شاره‌كه هه‌ستیان به له‌رزینی زه‌ویه‌كه كردووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زه‌ره‌ری گیانی و ماددیی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له كاتێكدایه كه له چه‌ند مانگی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌رێمی كوردستانیان گرته‌وه‌و زه‌ره‌رو زیانی ماددی گه‌وره‌یان لێكهوتهوه، هه‌روه‌ها بووه هۆكاری برینداربوونی ده‌یان كه‌س.
شایه‌نی باسه كاتژمێر 8ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.4 ناوچه‌ی كۆناوی سه‌ر به پارێزگای بووشه‌هری له باشووری ئێران هه‌ژاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.