Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:17

ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر گیرۆنا تۆمارکرد

ڕۆناڵدۆى پورتوگالى ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید توانى سوپه‌ر هاتریك تۆمار بكات
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى بیست و نۆى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ریال مه‌درید له‌به‌رده‌م هانده‌ران و له‌یاریگاكه‌ى میواندارى گیرۆناى كرد 
یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ توانى به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ براوه‌ بێت به‌سه‌ر گیرۆنا ، به‌ئه‌نجامى شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر سێ گۆل براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو 
له‌ویاریه‌دا ڕۆناڵدۆى پورتوگالى ئه‌ستێره‌ى ریال  مه‌درید توانى سوپه‌ر هاتریك تۆمار بكات ، دوو گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى ریال فاسكێز و گاریس بێل تۆماریان كرد
سێ گۆله‌كه‌ى گیرۆنا له‌ڕێگاى یاریزانان  كریستیان دوو گۆل  و لۆپێز گۆلێك تۆمار كران ،
به‌تۆماركردنى چوار گۆل له‌م یاریه‌دا رۆنالدۆ كۆى گۆله‌كانى له‌م وه‌رزه‌ى لالیگا گه‌یاند به‌ 22 گۆل ، به‌سێ گۆل له‌دواى میسى دێت كه‌ئه‌ستێره‌كه‌ ي بارسێلۆنا 25 گۆلى هه‌یه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ڕیزبه‌ندیه‌ 
ریال مه‌درید به‌براوه‌بوونى له‌م یاریه‌دا له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى سێیه‌مدایه‌ به‌ 60 خاڵ ، گیرۆنا له‌پله‌ى حه‌وته‌مه‌ به‌ 43 خاڵ

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.