Erbil 27°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:20

بارسێلۆنا براوه‌ بوو به‌سه‌ر بلباو

توانى سه‌ركه‌وتوبێت تێیدا به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بارسێلۆنا میواندارى  ئه‌تله‌تیك بلباوى كرد 
بارسێلۆنا له‌م یاریه‌دا توانى سه‌ركه‌وتوبێت تێیدا به‌ئه‌نجامى دوو گۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو ،
 گۆله‌كانى بارسێلۆنا  له‌ڕێگاى  هه‌ردوو یاریزانان پاكۆ ئالكاسێر له‌خوله‌كى هه‌شت گۆلى یه‌كه‌م تۆماركرا  ، وه‌له‌خوله‌كى 30  ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ لیۆنێل میسى گۆلى دووه‌مى تۆمار كرد
بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ كه‌له‌پله‌ى یه‌كه‌مه‌ خاڵه‌كانى گه‌یاند به‌ 75 خاڵ و پێشه‌نگى به‌هێزتر كرد له‌پێناو پاڵه‌وانى بوونیان له‌م وه‌رزه‌ى لالیگادا

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.