Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:35

تورکیا ده‌یه‌وێ سێ ملیۆن و نێو ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌ عه‌فرین نیشته‌جێ بکات

عه‌ره‌ب و توركمان له‌ گونده‌كانی كوردان نیشته‌جێده‌كرێن
کوردستان TV
100%

سێ ملیۆن و نێو ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌ توركیا هه‌یه‌ و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا خواستیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ بهێنن و له‌ناو ناوه‌ندی عه‌فریندا نیشته‌جێیان بكه‌ن.

تارا حسێن ، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌: ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ تا ئێستا كه‌وتونه‌ته‌ ژێرده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌، ئێمه‌ ده‌بینین چ جینۆسایدێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی عه‌فرین، هێدی هێدی عه‌ره‌ب و توركمان ده‌هێنرێت و له‌ گونده‌كانی كورده‌كان نیشته‌جێده‌كرێن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : سێ ملیۆن و نێو ئاواره‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه‌ له‌ توركیا و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا خواستیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ بهێنن و له‌ناو ناوه‌ندی عه‌فریندا نیشته‌جێیان بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌شڵێت : هاوپه‌یمانان شه‌رمنانه‌ ئه‌و هێزانه‌ن كه‌ له‌كاتی خۆشی و به‌رژه‌وه‌ندیدا له‌گه‌ڵیاندان، به‌ڵام له‌كاتی كۆمه‌ڵكوژی و قڕكردن و جینۆسایددا له‌گه‌ڵیاندا نین و بێده‌نگ و كه‌ڕوڵاڵن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.