گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (نه‌وید زه‌ردی ) دوایین گۆرانی خۆی به زمانی كوردی له ژێر ناوی " به‌ڵێن " بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی ئاشكرایده‌كات كه ئه‌گه‌ره‌كی زۆری هه‌یه گۆرانی " به‌ڵێن " دوایین گۆرانی ناوبراو بێت به زمانی كوردی .
تا ئێستا نه‌زانراوه هۆكاری ئه‌و پۆسته‌ی " زه‌ردی " چیه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م بریاره‌ی داوه كه ئیتر گۆرانی به زمانی كوردی نه‌چرێت ،به‌ڵام بریاره له رۆژانی داهاتوو ئه‌وه ئاشكرا بكات .
نه‌وید زه‌ردی خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و له‌م بواره‌ش جێ په‌نجه‌ی دیاره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.