ژمارەیەک چەکداری نەناسراو كه پێده‌چێت داعش بووبن، بازگەیەکیان لە سەر رێگای کەرکوک ـ بەغدا داناوە و تیایدا 15 ھاووڵاتی مەدەنییان گوللـەباران کردووەـ له باشووری مووسڵ، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ماڵی شێخ مه‌زهه‌ر سه‌حل، له گونده‌كه و خۆی و كوڕه‌كه‌ی و شه‌ش كه‌س له میوانه‌كانیان له ماڵه‌كه‌یدا كوشتووه.
میدیا عیراقییەکان رایانگه‌یاند: شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو كه پێده‌چێت داعش بووبن، بازگەیەکیان لە سەر رێگای کەرکوک ـ بەغدا داناوە و تیایدا 15 ھاووڵاتی مەدەنییان گوللـەباران کردووە.
میدیا عیراقییه‌كان ئاماژە بەوە دەکەن، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار كه گومان دەکرێت داعش بووبن، لە نێوان دوو گوندی مەفتول و سەرحە لەسەر رێگای کەرکوک ـ بەغدا، بازگەیەکیان بە بەرگی پۆلیسی عیراقەوە داناوە، چەند ھاووڵاتییەکان لە ئۆتۆمبێلەکان داگرتووە و دواتر لە ھەمان شوێن گوللـەبارانیان کردوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان برای فەرماندەی پۆلیسی ئامرلییە و ناوی (عەزیز سەمەد ئامرلی) ــە.
هاوكات شه‌وی رابردوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ره‌و پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، محه‌مه‌د هاشم كه وێنه‌گری كه‌ناڵی "ئێره سه‌ڵاحه‌ددینه، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی و برایه‌كیدا، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه كوژراوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان سوتاندوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئازاری 2018، له گوندی موشه‌یریفه‌ی نزیك ناحییه‌ی گه‌یاره له باشووری مووسڵ، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ماڵی شێخ مه‌زهه‌ر سه‌حل، له گونده‌كه و خۆی و كوڕه‌كه‌ی و شه‌ش كه‌س له میوانه‌كانیان له ماڵه‌كه‌یدا كوشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.