Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 11:01

له‌ که‌رکوک باوکێک و 2 کوڕی کاکه‌یی له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ڕفێندرێن

به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌ڕفێنرێن و و بێ سه‌رو شوێن ده‌كرێن
Kirkuk
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ره‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركوك له‌ لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ دژه‌تیرۆری عێراق په‌لاماری ماڵی خانه‌واده‌یه‌كی كاكه‌یی ده‌درێت و دواتر 3 كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌ڕفێنرێن و و بێ سه‌رو شوێن ده‌كرێن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، "ئه‌حمه‌د سه‌ید جه‌بار كاكه‌یی" كه‌سایه‌تی دیاری كاكه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ 2 كوری ناوبراو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌ به‌ چاوبه‌ستنه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنێكی نادیار له‌ لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به‌ دژه‌تیرۆری عێراق به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كورێكی ئاسایشی یه‌كێتیه‌ ده‌رفێندرێن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستاش ئه‌حمه‌د سه‌ید جه‌بارو كوڕ‌ه‌كانی بێ سه‌روشوێنن و نازانرێت چیان به‌سه‌ر هێنراوه‌‌.

ئه‌حمه‌د سه‌ید جه‌بار كاكه‌یی" كه‌سایه‌تی دیاری كاكه‌ییه‌كان
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.