له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری كه‌ركوك قوتابیان به جلی كوردی و به ئاڵای كوردستانه‌وه یادی رۆژی جلی كوردی به‌رز راده‌گرن و له ناو قوتابخانه‌كه‌یاندا ئاڵای كوردستان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ قوتابیانی قوتابخانه‌ی قازی مه‌حه‌مه‌دی كوران، به جلی كوردییه‌وه چوون بۆ ده‌وامی ئاساییان و رۆژی جلی كوردیان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان پیرۆز راگرت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه رۆژی 8ی مارس هێزی دژه‌تیرۆری عێراق هۆشداری دایه دانیشتوانی شاری كه‌ركوك به‌وه‌ی بۆیان نییه جگه له ئاڵای عێراق ئاڵایه‌كی تر به‌رز بكه‌نه‌وه و جل و به‌رگی كوردی بپۆشن.
شیاوی باسه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و پۆشینی جل و به‌رگی كوردی له ناوه‌نده ره‌سمییه‌كان و زانكۆ و په‌یمانگاكان به بریارێكی عه‌سكه‌ری له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عێراق قه‌ده‌غه‌كرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.