Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:30

داهاتی کۆنسێرته‌که‌ی " هانی " بۆ کوردانی عه‌فرینه‌

خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپا
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " هانی " به‌ بۆنه‌ی یاده‌كانی ئازادی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ، خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك  له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپا و بریاریشه‌ داهاته‌كه‌ی ببه‌خشێته‌ كوردانی شاری عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  " ئینستاگرام " له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، باس له‌وه‌ ده‌كات  بۆ ئه‌وه‌ی كۆنسێرتێك بۆ پشتیوانی كوردانی عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان سازبكات ، له‌ ئێستادا له‌ " پاریس " ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایه‌ و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌ .

هانی خه‌ڵكی  رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ ساڵی 2000 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و له‌ ئێستادا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.