له دوێنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توكیا بۆ چه‌ندین جار به‌بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له گونده سنورییه‌كان، ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان و كرد‌و سه‌ربازانی توركیایاش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان پێشڕه‌ویان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند شه‌وی ڕابردوو تا كات ژمێر 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م جار فڕۆكه‌كانی توركیا هه‌ریه‌ك له‌گه‌لی خواكوڕك و گه‌لی ڕه‌شیان بۆردومان كردووه .
هه‌روه‌ها گوتیشی، هه‌رله شه‌وی ڕابردوو سه‌ربازانی توركیا له‌گه‌لی ڕه‌ش هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات به‌یانی دوێنێش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پردی كهوهرتێ له‌نێوان ناوچه‌ی خواكورك و ده‌شتی هێرت یان بۆردومان كردووه و پرده‌كه‌یان ڕوخاندووه.
شایه‌نی باسه له سالانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا ئێستا بۆ جارێ سێیه‌مه سوپای توركیا ئه‌و پرده به‌هۆی بۆردومان و ته‌قاندنه‌وه ده‌ڕوخێنیت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.