ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌ی زیاتر له مانگێگه وون بووه، دواتر ئاشكرا بووه كه چۆته نێو ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) ئه‌مڕۆش كاتژمێر 9 سه‌ر له‌به‌یانی ته‌رمی ئیسماعیل دۆزرایه‌وه .
له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان (ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا بێزه‌لی) كه ده‌كاته برای گه‌نجه كوژراوه‌كه رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ كاتژمێر 9 ی به‌یانی له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه ته‌رمی براكه‌ی له چیای كوره‌ژاری ده‌ڤه‌ری شێلادزێ دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: تا ئیسَتا هوكاری كوشتنه‌كه‌ی براكه‌م دیار نییه و گوتیشی راسته براكه‌ی ئێمه گه‌یشتبووه نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه، به‌ڵام هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی تا ئێستا نازانین.
هه‌وروه‌ها برای گه‌نجه كوژراوه‌كه گوتیشی: كه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك دا نییه و گومانیش له‌هیچ كه‌سێك ناكه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.