سه‌رباری هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دواجار حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا كۆتایی مانگی پێنج قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شته‌كانی ئاسمانیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی درێژ كرده‌وه.
له دوایین لێدوانیشیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: پێش هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه .
به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵێنێكی عه‌بادی له قسه‌وه نه‌بۆته كردار، به‌هۆی داخستنی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌غدا زیانی به به‌های 400 هه‌زار دۆلار له رۆژێكدا به فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.