Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:46

بێڵسا به‌هۆى سکاڵاى یانه‌ پێشووه‌که‌ى به‌بڕى 300 هه‌زا یۆرۆ سزادرا

ڕیزى یانه‌كه‌ى جێهێشتوه‌ بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارمان بكاته‌وه‌ به‌شێوه‌ی فه‌رمى
بێڵسا به‌هۆى سكاڵاى یانه‌ پێشووه‌كه‌ى به‌بڕى 300 هه‌زا یۆرۆ سزادرا
کوردستان TV
100%

مارسیلۆ بێڵسا له‌دادگاى فه‌ره‌نسا ڕووبه‌رووی ئه‌و داوایه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ یانه‌ى لیلى فه‌ڕه‌نسى له‌سه‌رى تۆمار كردبوو،  بێلسا له‌پێشووتردا  راهێنه‌رى ئه‌و یانه‌یه‌ بووه‌ .

ڕاهێنه‌رى ناوبراو ڕایگه‌یاندووه‌ دورخراومه‌ته‌وه‌ له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ بێ ئه‌وه‌ى ماوه‌ی یاسای گرێسته‌كه‌م ته‌واو بوو بێت، بۆیه‌ش داواى قه‌ره‌بووم كردووه‌ له‌دادگا كه‌لیل  بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پێمى بدات .

یانه‌ى ناوبراویش  لێدوان و ووته‌كانى مارسیلۆ بێڵساى ڕه‌تكرده‌وه‌ به‌ڵكو ڕایگه‌یاندوه‌ ڕاستى بابه‌ته‌كه‌ لاى ئێمه‌یه‌ كه‌ڕاهێنه‌رى ناوبراو ڕاى كردووه‌ له‌فه‌ره‌نسا نه‌ماوه‌، ڕیزى یانه‌كه‌ى جێهێشتوه‌ بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارمان بكاته‌وه‌ به‌شێوه‌ی فه‌رمى، بۆیه‌ش به‌یاسا ڕووبه‌رووى دادگامان كرده‌وه‌، یاسا له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه‌ بووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت  له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامى داوه‌ ، وه‌به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام كێشه‌ و گرفتى ڵه‌گه‌ڵ كارگێرى هه‌بووه‌ بڕى 300 هه‌زار یۆرۆ پێمان بدات .

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.