مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆبه‌نی تێپه‌ربوونی 27 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یتی:
به‌ر له 27 ساڵ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دژ به‌زوڵم و سته‌م وژێرده‌سته‌یی راپه‌ڕی و مێژوویه‌كی نوێیان له كاروانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان تۆماركرد.
راپه‌ڕین درێژه‌پێده‌ری شۆڕش و به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك و گه‌یشتن به ئازادی وبه‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی، بۆیه گه‌لی كوردستان توانی ئه‌وقۆناغه‌ش ببڕێ و بنه‌ماكانی دامه‌زراوه‌یی پێكبهێنێ كه خۆی له په‌رله‌مان وحكومه‌تدا بینیه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گرنگی دیكه‌ی به‌ده‌ست هێنا له‌پێناو گه‌یشتن به دوارۆژێكی پرشنگداروئاسووده بۆ گه‌له‌كه‌مان.راپه‌رینی ئاداری ساڵی 1991 له خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی گه‌له‌كه‌مان سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، په‌یامی گه‌لێك بوو دژ به سیاسه‌تی چه‌وتی حكومه‌ته یه‌كله‌دواییه‌كه‌كانی عێراق، كه مێژوویه‌كی پڕ شه‌رمه‌زاری بوو بۆیان له ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردن وجینۆساید، له‌و سونگه‌یه‌وه ویست و خواست و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندی خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ له شانازییه و له‌و پێناوه‌شدا ده‌ریایه‌ك قوربانی داوه‌و به‌رده‌وامیشه له‌و كاروانه سه‌رفرازه‌یدا.
ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان له چوارچیوه‌ی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانیشی به‌خۆوه بینی و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به گرنگ و بایه‌خه‌وه له‌قه‌ڵه‌م درا.
ئێستاكه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی 27 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان، هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازمان له‌به‌رده‌مه له هه‌ركات زیاتر ته‌حه‌ددی و هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵ و پیلان رووبه‌رووی ئه‌زمونه‌كه‌مان بۆته‌وه و به جۆره‌ها شێواز ده‌یانه‌وێ ئیراده‌مان بشكێنن و له‌م دوایین قۆناغه‌دا له خواسته ره‌واكه‌مان ساردمان كه‌نه‌وه.
ئابڵوقه و سیاسه‌تی برسیكردن، نانه‌وه‌ی ته‌فره‌قه‌ی ناوخۆیی و تێكدانی ریزی هێزه سیاسییه‌كان، گێچه‌ڵ و شه‌ڕفرۆشتن به دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان، قه‌یرانخوڵقێنی و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئه‌منیه‌ت و وئاشتی نێوخۆیی و ئۆقره‌یی سیاسی، له رواڵه‌ته‌كانی ئه‌و ته‌حه‌دیی و شه‌رانگێزییه‌ن كه ته‌نیا و ته‌نیا دژی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازی میلله‌ته‌كه‌مانه و بۆ رێگرییه له‌به‌دیهاتنی ئه‌و خواست و مافه ره‌وایانەمان.
پارتیمان باوه‌ڕی وایه كه هه‌م روبه‌روبونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و هه‌م له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌تی مێژویی، به هاوده‌نگیی نیشتمانیی دێته‌دی.
ده‌بێ له‌م چركه ساته مێژووییه‌دا هه‌موان له‌ده‌وری یه‌ك ئامانج كۆبینه‌وه و ئه‌وله‌ویاتمان یه‌ك بێ و له ململانێی به‌رچاوته‌نگیی حزبایه‌تی و گرێی ده‌رونی و پاشكۆیه‌تی و گوێله‌مستی بۆ ئه‌م لاولا و میحوه‌ربه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها له فكری شومی ئه‌نارشیستی و فه‌وزه‌ویه‌ت و هه‌رزه‌یی سیاسی ده‌ست هه‌ڵگرین و له ئاست گه‌وره‌یی و چاره‌نوسسازیی قۆناغه‌كه‌دا بین.
له‌و بۆنه‌یه‌دا جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له ئێستادا له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مه‌زنداین كه پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه ناهه‌مواره‌یه كه روبه‌ڕووی ئه‌زموونه‌كه‌مان بۆته‌وه، ئه‌و ئه‌ركه‌ش به هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هێزه ره‌سه‌ن و به‌رپرسیاره‌كان دێته‌دی.
حكومه‌تێكی تۆكمه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی یه‌كده‌ست و په‌رله‌مانێك كه گه‌یاندنی میلله‌ت به ماف و ئامانجه مه‌زنەکانی به‌ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی بزانێ بۆ ئه‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه پێویستن، هاوكاتیش به‌خۆداچونه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی ناڕێكی و هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كانی حوكمڕانی خۆماڵی له رێی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه كه ببێته مایه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری و هێنانه‌دی عه‌داله‌ت و باڵاده‌ستییه‌كی زیاتری یاسا و خواستی گه‌ل، پێویستییه‌كی دیكه‌ی سه‌رخستنی قۆناغه‌كه‌یه.
گه‌لی كوردستان گه‌لێكی دلێره‌و خاوه‌ن قوربانیه‌كی بێشوماره، له‌پێناو مانه‌وه‌ی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی هه‌رگیز درێغی نه‌كردووه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سته‌م و تیرۆر، هه‌روه‌ها له یادی 27 ساڵه‌ی راپه‌ڕیندا دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه گه‌لێكی خاوه‌ن ئیراده و خۆراگره و هیچ هێزێك ناتوانێت چوكی پێدابدات، هاوكات ئاشتیخوازه و ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان راده‌كێشێ و كارده‌كات بۆ چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامیی و ئاسووده‌یی له‌و ناوچه‌یه‌دا.
دروود بۆ شه‌هیدانی راپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری 1991، له‌شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو كه‌ركووكی دڵی كوردستان..
سڵاو و دروود بۆ شه‌هیدانی رزگاریی و تێكڕای ئه‌و قاره‌مانانه‌ی گیانی خۆیان له‌پێناوی نیشتیمانه‌كه‌یاندا به‌خشی..سڵاو بۆ پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانی كوردستان..شكۆدار و سه‌رفراز بێ یادی راپه‌ڕین..
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.