له 6ـی ئاداری 1991 گڕی ڕاپهرین بازیانیشی گرتەوە و جەماوەری راپەڕیووی ئازار چەشتووی بازیانی شارۆچكەی مێژویی لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆی ئەو ساڵە پیرۆزەدا لە دەسەلاتی زوڵم و زۆری ئەنفالچی هاتنە دەست و جەماوەرو پێشمەرگە شارۆچكەی بازیانیان رزگار كرد و جەماوەری شارۆچكەكەو ئۆردووگاكانی دەوروبەریان لە دەسەلاتی دامو و دەزگا سەركوت كەرو تۆقێنەرەكانی رژیمی بەعسی لەناوچوو پاك كردەوە .
راپەڕین لە ماوەیەكی كەمدا كۆتایی بە دەیان ساڵ لە ژێر دەستەیی و چەوسانەوە هێناو دەسەڵات كەوتە دەستی گەلەوە .
شیاوی ئاماژهپێدانیشه رزگاركردنی ناوچەی بازیان پاش ئەوە هات كە رۆژێك پێشتر رانیەو دەوروبەری رزگاركرابوو، بە رزگاركردنی بازیان ئیتر شاری سلێمانی و دەوروبەری لە ناوچەكانی تری ژێر دەسەلاتی رژیمی سەدامی دیكتاتۆر داپچڕا، ئەوەش رێگەی بۆ بەرخودانی شاری سلێمانی خۆش كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.