Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:40

ماملێ و شارۆخی به‌یه‌که‌وه‌ گۆرانییه‌کی عه‌لی مه‌ردان ده‌لێنه‌وه‌

گۆرانی" كه‌تان كه‌تانه‌"ی عه‌لی مه‌ردان به‌ ده‌نكی شارۆخی و ماملێ
کوردستان TV
100%


مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ دوای چه‌ندین ساڵ له‌ تۆماركردنی بۆ یه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی كورد " عه‌لی مه‌ردان " به‌ ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌دی ماملێ و عه‌زیز شارۆخی ) بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانییه‌ پێهاتووه‌ له‌ تۆمارێكی ده‌نگی له‌ ژێر ناوی  " كه‌تان كه‌تانه‌ " ی  هونه‌رمه‌ند " عه‌لی مه‌ردان " یه‌كه‌مجاره‌ له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ  بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ، وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ریه‌ك له‌ ( عه‌زیز شارۆخی و محه‌مه‌دی ماملێ ) له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی زایینیدا به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ند " محه‌مه‌د زاهید " به‌ ژه‌نینی سازی ئئلێكترۆنیك  و له‌ دانیشتنێكی خۆماڵییدا تۆماریان كردبێت . 

مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ ئاشكرایده‌كات به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌ له‌سه‌ر كاسێت تۆماركراوه‌  تا راده‌یه‌كی زۆر چۆنییه‌تی گۆرانییه‌كه‌ لاواز بووه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.