Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:43

په‌یوه‌ند جاف بۆیادی " شێرکۆ بێکه‌س " گۆرانی ده‌ڵێت

له‌ رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی " شێركۆ بێكه‌س " بڵاوده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " په‌یوه‌ند جاف " كه‌ ده‌كاته‌ زاوای شاعیری گه‌وره‌ی كورد " شێركۆ بێكه‌س " تازه‌ترین گۆرانی خۆی بۆ یادی ئه‌م شاعیره‌  بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

په‌یوه‌ند ئه‌م گۆرانییه‌ی له‌ ستۆدیۆی " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " له‌ شاری هه‌ولێر تۆماركردووه‌ ، كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " بریار فه‌تاح " له‌ ماڵی شێركۆ بێكه‌س و له‌ نزیك گۆره‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ تێكسته‌ كۆنه‌كانی شێركۆ بێكه‌س .

ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئاوازدانه‌ر " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاماده‌كراوه‌ ، بریار وایه‌ له‌ رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاعیره‌  گۆرانییه‌كه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ .

شێركۆ بێكه‌س یه‌كێك بوو له‌ شاعیره‌ گه‌وره‌كانی كورد و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نووسراو و كتێبی كوردییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.