Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:54

برایه‌کى میسى ده‌ستگیر کرا

به‌هۆى ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ى براكه‌ی میسى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى زیندان كراوه‌
کوردستان TV
100%

 لێۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانی ، ناوێكى دیار له‌یارى تۆپى پێ، به‌هۆی باشترینى بۆ پێنج جار براوه‌ى خه‌ڵاتى باڵۆن دۆر بووه‌ .

 براكه‌ى میسى به‌ناوى ماتیاس ده‌ستگیر ده‌كرێت له‌لایه‌ن پۆلیسى وڵاتى ئه‌رژه‌نتین له‌شارى ڤێلا گیسێل ،  ناوبراو له‌كاتێك ده‌ستگیر كراوه‌ له‌كاتی شوفێرى بووه‌ له‌شه‌قام ، كه‌ڕووبه‌رووى شوفێرێكى تر بووه‌ته‌وه‌ خۆی پێدا كێشاوه‌ و په‌ناى بۆ چه‌ك بردووه‌ كه‌هێرش بكاته‌ سه‌رى به‌چه‌ك ،  به‌مه‌ش به‌پێى ئه‌و داوایه‌ى له‌سه‌رى بووه‌ و به‌م كێشه‌یه‌ى له‌شه‌قامیش دروستى كردووه‌ پێى ده‌ستگیر كراوه‌

به‌هۆى ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ى براكه‌ی میسى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى زیندان كراوه‌ تا ڕۆژى دادگایی و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى  بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى  یاسا بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت

  ده‌ستگیر كردنى ماتیاس كاردانه‌وه‌ى جیهانى به‌دوای خۆیدا هێنا ،  بووه‌ سه‌ردێرى زۆرینه‌ى ڕۆژنامه‌كانى جیهان وه‌ك هه‌واڵ بڵاو كراوه‌یه‌وه‌

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.