Erbil 8°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 22:41

تورکیا داوای راده‌ستکردنه‌وه‌ی سالح موسلیم له‌ ئه‌لمانیا ده‌کات

تاكو ئێستا ئه‌لمانیا هیچ لێدوانێكى فه‌رمى رانه‌گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

میدیاكانی توركیا، ئەمڕۆ دووشەممە 5\3\2018 بلاویان كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی توركیا داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌لمانیا كردووه‌، کە ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ راده‌ستى توركیا بكات، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ناوبراو به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی تایبه‌ت به‌ شه‌رمه‌زاركردنیهێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین كردووه‌و لەوبارەوە‌‌‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، بە  رایگه‌یاندووه‌" كه‌ ئه‌وان له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سالح موسلیم به‌رده‌وام ده‌بن، تاكو له‌ توركیا دادگایی بكرێت، به‌لام تاكو ئێستا هیچ لێدوانىێكى فه‌رمى له‌ لایه‌نى ئه‌لمانیاوه‌ رانه‌گه‌یندراوه‌ .

تێزانین لە به‌روارى 25/2/2018 ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)، له‌ شاری پراگی پایتەختی كۆماری چیك ده‌ستگیركرا، میدیاكانی پەیەدەش ئاشكرایان كرد كه‌ ساڵح موسلیم، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسێك چووەتە چیك و دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی چیكه‌وه‌ لەسەر داوای توركیا بووە، به‌ڵام رۆژی 27/2/2018، ھاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە برایه‌ بەردەم دادگاو دواتر له‌لایه‌ن دادگایه‌كی چیكه‌وه‌ له‌ پراگ ئازادكرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.