Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:41

به‌ ڤیدیۆ خه‌ڵاته‌کانی ئۆسکاری بواری سینه‌ما  بۆ ساڵی2018  دابه‌شکران

فیلمی "فۆمری ئاو" له‌ ده‌رهێنانی "گیرمودل تۆرۆ" توانی له‌ 13 بواری جیاجیادا خه‌ڵات مسۆگه‌ر بكات
XALATAKIE OSKIR
کوردستان TV
100%

نه‌وه‌ده‌مین  خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری بواری هونه‌ری سینه‌ما بۆ ساڵی 2018 شه‌وی ڕابردوو له‌ لوس ئه‌نجلێسی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ ، وه‌ك هه‌موو ساڵێك، له‌ سه‌ره‌تاكانی ساڵی نوێدا خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و فیلمه‌كان و كه‌سه‌ شیاوه‌كانی تر له‌ ئاهه‌نگێكی جیاوازدا دابه‌ش كران.

فیلمی "فۆمری ئاو" له‌ ده‌رهێنانی "گیرمودل تۆرۆ" توانی له‌ 13 بواری جیاجیادا خه‌ڵات مسۆگه‌ر بكات و وه‌ك و سه‌ره‌نجام وه‌ك باشترین فیلمی ئۆسكار خه‌ڵات كرا.

خه‌ڵاته‌كانی خولی 90ی ئۆسكاربۆ ساڵی 2018 به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش كران:

باشترین فیلم: the shape of woter

باشترین ئه‌كته‌ری ژن: فرانسیس ماك دۆرماند له‌ فیلمی three billboards outside ebbing missouri.

باشترین ئه‌كته‌ری پیاو: گاری ئۆڵدمان له‌ فیلمی The Darkest Hour.

باشترین ده‌رهێنه‌ر: گیلێرمۆ دۆڵتۆرا ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكی توانی به‌ فیلمی the shape of woter خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر وه‌ربگرێت.

باشترین گۆرانی: گۆرانیی remember me له‌ فیلمی coco.

باشترین موزیك: ئه‌لێكسانده‌ر دیسپلات له‌ فیلمی the shape of woter.

باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن: فیلمی coco.

باشترین كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن: dear basketball.

باشترین كورته‌ فیلم: the silent child.

باشترین فیلمی بیانی: فیلمێكی چیلییه‌ به‌ ناوی a fantastic woman.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابع

 كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.