مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌فراكسیۆنى گۆڕان و ئه‌ندامى لێژنه‌ى دارایی، له لاپه‌ڕى فه‌یسبوكى تایبه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به پشكى هه‌رێمى كوردستان له بوودجه‌ى ساڵى 2018 نوسراوێكى فه‌رمى بڵاو كردهوهتهوه
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه و واژۆی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى له‌سه‌ره له‌فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌ن به‌رز كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به وهدراوه كه له‌بوودجه‌ى گشتى عێراق پشكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2018 له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵه‌یه‌ك كراوه ، له‌برى ئاماژه پێدان به‌سێ ترلیۆن دینار ئاماژه به‌دوو ترلیۆن دینار دراوه، بۆیه داوامان كردووه ئه‌م هه‌ڵه‌یه یه‌ى كه له پرۆژه یاساكه‌دا هاتبوو ڕاست بكرێته‌وه ئه‌و تریلۆن دیناره بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر پشكى بوودجه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق له نێویاندا فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به‌گه‌ڕانه‌وه ى وهو تریلۆن دیناره پشكى هه‌رێم نزیك ده‌بێـته‌وه له ڕێژه‌ى سه‌دا چوارده له‌بڕى پشكى ئێستاكه كه سه‌دا 12 یه .
مه‌سعود حه‌یده‌ر راشیده‌گه‌یه‌نێت سبه‌ى له‌هه‌ولێر ده‌بین ده‌چینه په‌رله‌مان روونكردنه‌وه ده‌ده‌ین له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ سالى 2018 و پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌كه‌دا
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.