Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:11

مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له‌ باڵیۆزی نوێی نه‌رویج بۆ عێراق و ئوردون کرد

نه‌رویج پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات كردوه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ خاتوو تۆن ئاله‌رس باڵیۆزی نوێی نه‌رویج بۆ ئوردن و عێراق كرد.

له‌م دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی نه‌رویجی سوپاس و پێ زانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌دا كه‌ نه‌رویج به‌ گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ڕۆلی هه‌رێم له‌ ناوچه‌كه‌دا و خوازیاری فراوانتركردنی زیاتری په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ له‌ گه‌ل هه‌رێمی كوردستانن. باڵیۆزی نه‌رویج پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانوستانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات كردوه‌ و ئاواتی خواست هه‌رچی زووتر ئه‌م دانوستانانه‌ ئه‌نجامی ئه‌رێنیی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاواتی سه‌ركه‌وتنی بۆ خاتوو ئاله‌رس له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌یدا خواست و ستایشی وڵاتی نه‌رویجی كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاریانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعشدا پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

مه‌سرور بارزانی له‌ باره‌ی دوا ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاراتر ئه‌ركه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكات تاكو زه‌مینه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی تیرۆر نه‌ره‌خسێته‌وه‌. له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم جه‌ختی له‌ سه‌ر دانوستانه‌كان له‌ سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور كرده‌وه‌ و ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركه‌ ده‌ستووریه‌كانی جێبه‌جێ كردووه‌ به‌ڵام له‌ به‌غدا خۆدزینه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی كۆی ده‌ستوور وه‌ك یه‌ك په‌كێج هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.