Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:38

شه‌وی رابردوو ته‌قه‌ له‌ ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی که‌رکوک له‌ سلێمانی کرا

له‌ لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌
شه‌وی رابردوو ته‌قه‌ له‌ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كه‌ركوك له‌ سلێمانی كرا
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو له‌ شه‌قامی سالم لای سه‌هۆڵه‌كه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كرایه‌ سه‌ر موقه‌ده‌مێكی پۆلیسی كه‌ركوك، كه‌ به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عه‌مید سه‌رحه‌د قادره‌ و به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ "عه‌مید سه‌رحه‌د قادر" به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه‌ له‌ رووداوێكی نه‌خوازراو كه‌ ده‌سترێژی گولـله‌ بوو بۆ سه‌ر موقه‌ده‌م "خالید حه‌سه‌ن حوسێن" كه‌ به‌رپرسی به‌شی  ئه‌منی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك بووه‌و له‌ هه‌مان كاتدا به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی منیش بووه‌.

گوتیشی: موقه‌ده‌م خالید له‌ ساڵی 1991 وه‌ له‌گه‌ڵ مندایه‌ و له‌ ساڵی 2003 هاتووه‌ بۆ كه‌ركوك و خزمه‌ت به‌و شاره‌ ده‌كات تا رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو كه‌ركوكی جێهێشتووه‌ و یه‌كێ بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك و له‌ سلێمانی نیشته‌جێ بووه‌ و ده‌وامی ئاسایی خۆشی له‌ هه‌ولێر ده‌كات.

گوتیشی: دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌ و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی 4 كاتژمێری بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه‌، له‌ ئێستاشدا باری ته‌ندروستی تا راده‌یه‌ك جێگیره‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌ لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ست كراوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و گه‌ران به‌ دوای تاوانباره‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.