Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:57

حکومه‌تی چین وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌مریکا ده‌داته‌وه‌ ناکه‌وینه‌ جه‌نگی ئابووری

دۆناڵد ترامپ هه‌فته‌ی رابردوو باجی نوێی له‌سه‌ر هاورده‌ی پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم بۆ ئه‌مریكا دانا
حكومه‌تی چین وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌ ناكه‌وینه‌ جه‌نگی ئابووری
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی چین وه‌ك هه‌ڵوێست پیشاندان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ نییه‌ بكه‌وێته‌ جه‌نگێكی ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ دانانی باجی گومرگیی زیاتر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده‌ی چین بۆ ناو ئه‌مریكا بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه‌.

وته‌بێژی گشتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كۆماری چین وتی: هه‌رچه‌نده‌ چین خوازیاری جه‌نگی ئابووریی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاسته‌نگ بخه‌نه‌ به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چین، په‌كینیش هه‌ڵوێست پیشان ده‌دات.

دۆناڵد ترامپ هه‌فته‌ی رابردوو باجی نوێی له‌سه‌ر هاورده‌ی پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم بۆ ئه‌مریكا دانا و ئه‌وه‌ش چینییه‌كانی نیگه‌ران كردووه‌، چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ هه‌نارده‌ی پۆڵای چین بۆ ئه‌مریكا سنوورداره‌، به‌ڵام ئه‌وان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌م باجه‌ زۆره‌ی ترامپ له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی دایناوه‌، ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌ به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی پۆڵا لاواز بكات.

دۆناڵد ترامپ هه‌فته‌ی رابردوو رێژه‌یه‌كی زیاتر له‌ پێشوو باجی خسته‌ سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌ بۆ ئه‌مریكا و به‌گوێره‌ی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ش سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ له‌و كاتانه‌دا كه‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێته‌ مه‌ترسیی، ئه‌وا گه‌مارۆ یان باجی تایبه‌ت دیاریی بكات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.