Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:43

له‌ کۆنگرێسى ئه‌مه‌ریکا فیلمى پێشمه‌رگه‌ نیشان ده‌درێت

فیلمه‌كه‌ باس له‌ شه‌ڕى دژى داعش وقاره‌مانێتى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ كاتژمێر ٧:٠٠ى سه‌ر له‌ ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ ركه‌وتی 6ى ئازار/ مارسى ٢٠١٨، ، فیلمى (پێشمه‌رگه)‌،  له‌ نێو كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به‌ ئاماده‌بوونى چه‌ند كۆنگرێسمان و سیناتۆرى ئه‌مه‌ریكى پیشان بدرێت.
فیلمه‌كه‌ باسى قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ شه‌ڕى دژى داعش.
پێشتریش رۆژى ٢٨یى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى ٢٠١٧ ئه‌و فیلمه‌ له‌ رێكخراوی ه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ ئاماده‌بوونى چه‌ند دیپلۆماتكارى ناسراوى جیهان و له‌ نێوایان دا نوێنه‌ری فه‌رانسه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیشاندرا‌.
بۆ سه‌كانێك كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری واشنگتن ده‌ژین، بۆ زانیارى زیاتر و ناونووسین بۆ به‌شداری كردن، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ن و ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن‌:

http://campaign.r20.constantcontact.com/render?m=1102913833397&ca=21dac642-9980-4da9-83e5-89345149f957

فیلمى پێشمه‌رگه‌،‌ ساڵى رابردوو له‌ فێستیڤاڵى كانى سینه‌مایى نمایشكرا.
ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه‌ (برنار هێنری ى لیڤى) به‌ یه‌كێك له‌ دۆسته‌ راستگۆكانی كوردستان و پشتیوانانى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ناوبراو له‌ ١٩٤٨ له‌ جه‌زائیر و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كى فه‌ره‌نسى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك جوو‌ له‌ دایكبووه‌ و كارى رۆژنامه‌وانى له‌ كاتى شه‌ڕى نێوان هیندستان و پاكستان له‌ ١٩٧١ كردووه و له‌ سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستاندا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد، بۆ چاودێریكردنى پرۆسه‌كه، ناوبراو جیا له‌ ده‌رهێنانی به‌لگه‌فیلم، نووسه‌رو فه‌یله‌سووفێكی ناوسراوی جیهانیشه‌‌‌.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.