له‌میانه‌ى یاریه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌فته‌ى بیست و نۆی خولى نایابى ئینگلیزى ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه یانه‌ى برایتۆن میواندارى ئارسناڵى كرد ،
فینگه‌رى راهێنه‌رى ئارسناڵ نه‌یتوانى له‌م یارییه‌دا باڵاده‌ستى خۆی نمایشكات و براوه‌ى یاریه‌كه بێت له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا ، له‌به‌رامبه‌ردا برایتۆن توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه له‌نده‌نیه‌كه تۆمار بكات به‌دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا هه‌وادارانى ئارسناڵ به‌دروشمى جیاواز بێزارى و داواى جێهێشتنى فینگه‌ر ده‌كه‌ن له‌یانه‌كه بڕوات ، به‌هۆى بێ ئه‌نجامى و نه‌توانینى لهڕكابهرى له‌سه‌ر نازناوه‌كان له‌به‌شدارى ئارسناڵ له‌خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان .
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ كهلهڕۆژانى رابردوو بڵاو كرایه‌وه ئه‌م وه‌رزه بۆ فینگه‌ر كۆتا وه‌رز ده‌بێت له‌یانه‌كه‌ى ، كۆتا وه‌رز راهێنه‌رى ناوبراو ڕیزى یانه جێدێڵێت و ده‌ست به‌ردارى كارى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ى ده‌بێت .
ئارسناڵ به‌م شكسته‌ى له‌م هه‌فته‌یه له‌ئێستادا له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى شه‌شه‌مدایه خاوه‌ن 45 خاڵه . برایتۆن كهبراوهى ئه‌م یاریه بوو یانه‌ى ناوبراو له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى ده‌یه‌مه كه‌خاوه‌ن 34 خاڵه .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.