پسپۆڕێكى یاسایى عێراق رایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان مافى تانه‌دانى له یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018 هه‌یه.
تارق حه‌رب پسپۆڕی بواری یاسای عێراقی راگه‌یاندوه: هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌دادگای فیدراڵی تانه له‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عیراق بدات، به‌تایبه‌ت كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكی هه‌رێم بۆ 12.6 % له‌كاتێكدا به پێى ده‌ستوور پشكى هه‌رێم له ساڵانى رابردوودا 17% بووه.
جه‌ختیشى كرده‌وه، پێشكه‌شكردنی تانه‌كه یاسایی ده‌بێت نه‌ك سیاسی.
كۆبوونەوەی فواد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق و فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا كۆتاییهات، بەڵام هیچ ئه‌نجامی نه‌بوو.
شایه‌نی باسه پێشنیوەڕۆی شەممە پەرلەمانى عێراق بە بێ بەشداری ئەندامە كوردەکان کۆبوویەوە دوای گفتوگۆ پڕۆژەیاساکەى پەسەندکرد و داواکارییەکانى کورد جێگیرنەکراوە و پشکى کورد بریتییە لە 12.6% .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.