Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:55

شنایده‌ر: بڕیارى وازهێنانى له‌یارى کردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌که‌ی دا

ڕێز له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌گرین له‌بۆنه‌یه‌كى تایبه‌تدا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپى پێى هۆڵه‌ندا هاتووه‌  ، یه‌كێك له‌ئه‌ستێره‌كانمان له‌هه‌ڵبژارده‌ى وڵات بڕیارى وازهێنانى دا له‌یارى كردن .

شنایده‌ر دوایی ساڵانێكى درێژ له‌یارى كردن ڵه‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى بڕیارى وازهێنانى داوه‌

 یه‌كێتیه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌  له‌سه‌ر بڕیارى وازهێنانى شنایده‌ر ڕێز له‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌گرین له‌بۆنه‌یه‌كى تایبه‌تدا به‌ئاماده‌بوونى  ته‌واوى  تیم و ستافى راهێنه‌ران و ئه‌ستێره‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا پاش پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تێكى به‌رچاو و ڕۆڵێكى گرنگى خودى ئه‌م یاریزانه‌ كه‌پێشكه‌شى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌  .

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیارى وازهێنانى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ ڕۆناڵد كیۆمانى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا  ڕایگه‌یاند  : ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ یاریزانێكى دیار و پێگه‌ى باشترین بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى  ئێمه‌ ڕێزى بڕیاره‌كه‌ى ده‌گرین له‌وازهێنانى  ، ئیدى كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه‌ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌رفه‌تى زیاتر بدات به‌لاوان له‌پێناو نوێبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌پێناو ئه‌نجامى باش له‌پاڵه‌وانێتیه‌كان

شنایده‌ر 15 ساڵ یارى بۆ وڵاته‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌ ، له‌و ماوه‌یه‌دا  به‌شدارى له‌ 133 یاری دا كردووه‌  و وه‌ڵه‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌شى 31 گۆلى تۆمار كردووه‌ ، یاریزانى ناوبراو له‌ئێستادا له‌ڕیزى یانه‌ى غه‌ڕافه‌ى  قه‌ته‌رى یارى ده‌كات له‌ته‌مه‌نى 33 ساڵیدایه‌

 

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.