ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێستا له به‌غدا هه‌یه، هه‌مان بیركردنه‌وه‌یه كه سه‌دام و حوسێن و حیزبی به‌عس په‌یڕه‌ویان ده‌كرد.
نه‌سروڵڵا سورچی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی به‌غدا بایه‌خ به بابه‌تی هاوبه‌شی و یه‌كێتی نیشتمانی ناده‌ن و هه‌موویان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی و دژایه‌تی كردنی كورد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێستا له به‌غدا هه‌یه، هه‌مان بیركردنه‌وه‌یه كه سه‌دام و حوسێن و حیزبی به‌عس په‌یڕه‌ویان ده‌كرد.
گوتیشی: به‌غدا سوودی له رووداوه‌كانی دوای ریفراندۆم بۆ لێدانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، له هه‌مانكاتیشدا سوودی له په‌رته‌وازه‌بوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌و بۆیه‌ش له كرده‌وه‌كانی به‌رده‌وامه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.