جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنكره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌مانه و به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و داوای فراكسیۆنه‌كان ، مادده‌ی سێی یاسای چاكسازیمان ره‌تكرده‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێداچوونه‌وه.
ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی یاداشته‌كه‌یان واژۆ كردبوو یاساكه بگه‌رێنرێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان بریتین له..
پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، چاكسازیی توركمان، رۆشنبیریی توركمان، گه‌شه‌پێدانی توركمانی ، ئاراسته‌ی سێیه‌م، به‌ره‌ی توركمانی ،ئه‌نجومه‌نی كلدانی سریانی ئاشووری.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.