Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:27

کۆریای باشوور نێوەندگیری ئەمەریکا و کۆریای باکوور دەکات

شاندەكەی كۆریای باشوور دواتر بەرەو ئەمەریكا بەڕێدەكەون
كۆریای باشوور نێوەندگیری ئەمەریكا و كۆریای باكور دەكات
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی دووشەم شاندێكی كۆریای باشوور  بە فەرمی بگەنە بیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكور و بەرپرسانی هەردوولا تاوتوێی كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان هەردوو وڵات بكەن، هاوكات نێوەندگیری نێوان ئەمەریكا و كۆریای باكوریش دەكەن ، كە دوای تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی كۆریای باكور پەیوەندیەكانی واشنتن و بیۆنگ یانگیان بە تەواوی ڕووی لە خراپبوون كردووە.

ئاژانسی  هەواڵی ڕۆیتەرز  لە زاری بەرپرسانی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، سبەی دووشەم شاندێكی كۆریای باشوور بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا وڵات و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانیان، دەگەنە بیۆنگ یانگی پایتەختی كۆریای باكور.

شاندەكەی كۆریای باشوور بەرەو ئەمەریكا بە ڕێدەكەون و قسەی بەرپرسانی بیونگ یانگ بە واشنتن دەگەیەنن.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.