ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/3/2018، به‌پێی ڕاگه‌یاندنراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه له سایتی فه‌رمی په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (14)ی ئاسایی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م ده‌كات، كه له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێككه‌وتی 5/3/2018 به‌ڕێوه ده‌چێت.
بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، تاوتوێی حوكمی بڕگه (2) له ماده‌ی (17) و بڕگه (1) له ماده‌ی (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌موار كرا‌و بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.