Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:35

قادر ئه‌سعه‌د چه‌ند ئاهه‌نگێک سازده‌کات

بۆ ته‌واو كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ كوردستان
کوردستان TV
100%


به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز  هه‌روه‌ها یاده‌كانی مانگی ئادار ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " قادر ئه‌سعه‌د " زنجیره‌یه‌ك ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا سازده‌كات .

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ئاشكرایده‌كات  له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز كه‌ جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌ بریاریداوه‌ چه‌ند ئاهه‌نگێك له‌ ئه‌ورووپا ئه‌نجام بدات و دوای ئه‌وه‌ش بۆ ته‌واو كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی   ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ كوردستان .

ئه‌سعه‌د وتیشی له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی كاره‌كانی ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌یه‌تی و به‌م نزیكانه‌ ته‌واو ده‌بێت .

قادر ئه‌سعه‌د خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ و به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان داده‌نرێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ ئه‌ورووپا نیشته‌جێیه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.