هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " په‌رواز حوسێن " له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات له ئێستادا خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی نوێیه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویده‌كاته‌وه .
په‌رواز له به‌شی ستۆریسی ئینستاگرام بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی گۆرانییه تازه‌كه‌ی بكات نووسیویه‌تی چاوه‌روانی نوێترین گۆرانیم بن .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان " په‌رواز حوسێن و گۆران ساڵح " ی هاوسه‌ری بریاریان داوه بۆ ساڵی 2018 گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی هونه‌ری له كوردستان ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده هه‌ر له ئێستاوه كار بۆ ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێك ده‌كه‌ن .
په‌رواز و گۆران ژماره‌یه‌ك گۆرانی‌یان به شێوه‌ی دوێت و به یه‌كه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه ، گۆران ساڵح كاری ده‌رهێنانیشی بۆ ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپی په‌روازی هاوسه‌ری ئه‌نجام داوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.