Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:55

میدیا حسۆ پێویستی به‌ سپۆنسه‌ره‌

ژماره‌یه‌ك گۆرانی تۆماركردووه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان " میدیا حسۆ " له‌ دوای ئالۆزییه‌كان و تێكچوونی ره‌وشب سوورایا و رۆژئاوای كوردستان ، روو ده‌كاته‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست ده‌كات به‌ كاری هونه‌ری .

میدیا ئاشكرایده‌كات له‌ نێو خێزانه‌كه‌ی خۆی به‌ ته‌نیا هونه‌رمه‌نده‌ ،هه‌ر بۆیه‌ش تا له‌ رۆژ ئاوا بوون نه‌یتوانیوه‌ خۆی وه‌ك هونه‌رمه‌ند ده‌ربخات ،چونكه‌ كاری گۆرانیگوتن له‌ رۆژئاوا به‌ تایبه‌ت بۆ ئافره‌ت كارێكی ئه‌سته‌مه‌ .

ناوبراو وتیشی له‌و كاته‌وه‌ی هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك گۆرانی تۆماركردووه‌، بۆ نمونه‌ كلیپێك له‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گۆرانییه‌ك له‌سه‌ر ده‌وله‌تی كوردستان به‌ دوو قۆلی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( عیسا ئیبراهیم ) و هه‌روه‌ها گۆرانییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان .

له‌ كۆتایدا میدیا حسۆ ده‌ڵێت له‌ ئێستادا چه‌ند به‌رهه‌مێكی تازه‌م ئاماده‌یه‌ به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی هاریكاری و بێ سپۆنسه‌ر ناتوانم هیچ به‌رهه‌مێك كلیپ بكه‌م ، هه‌روه‌ها ئاشكرایده‌كات بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ خۆی ئاماده‌كردوه‌ بۆ سازدانی چه‌ند ئاهه‌نگێكی هونه‌ری  له‌ نێو كه‌مپی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.