به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌ره‌ی ره‌سمی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: دوێنێ پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی ڕووداوێكی مردن له گومرگی سه‌وزه و میوه، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا مێرمنداڵێك به‌ناوی (عبدالحكیم فرحان علی) ته‌مه‌ن (12) ساڵان، له‌كاتی باركردنی سه‌وزه و میوه سه‌ری به‌ر ده‌رگای بارهه‌ڵگره‌كه ده‌كه‌وێت، له ئاكامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
راشیگه‌یاندووه: ته‌رمی مێرد منداڵه‌كه هه‌ڵگیراوه و ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كرا له هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر كرا به‌ڕێزیان بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی شۆفێری تۆمه‌تبار به‌ناوی (ح.ع.ح) به‌پێی مادده (441) له‌یاسای سزادان و وه‌رگرتنی وته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی مردوو و شاهێدانی ڕووداو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.