Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:21

له‌ سلێمانی باندیکی دزی کردن ده‌ستگیرکرا

له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرو مێ پێكهاتوون
له‌ سلێمانی باندیكی دزی كردن ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

رائید ئیقبال محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور ئاگاداریان كردینه‌وه‌ كه‌ مه‌فره‌زه‌كانیان هه‌ستاون به‌ ده‌ستگیركردنی باندیكی دزی كردن .

گوتیشی: پۆلیس چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرو مێ پێكهاتبوون به‌ ناوه‌كانی (ژ،ع،ح) پیشه‌ ژنی ماڵ دانیشتووی تانجه‌ڕۆ ته‌مه‌ن 30 سال،  (س،س،س) پیشه‌ كاسب ته‌مه‌ن 20 ساڵ دانیشتووی تانجه‌ڕۆ (ج،ش،خ) ته‌مه‌ن 27 ساڵ پیشه‌ كاسب دانیشتووی تانجه‌ڕۆ (چ،س،س) پیشه‌ ژنی ماڵ دانیشتووی تانجه‌ڕۆ ته‌مه‌ن 28 ساڵ .

راشیگه‌یاند: تومه‌تباره‌كان له‌ به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ڕێز دادوه‌ر دانیان ناوه‌ به‌ تاوانه‌كانیاندا و له‌ ئێستاشدا راگیراون به‌ پێی مادده‌ی 446 له‌ یاسای سزادان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.